بووە بە بزم مژە، بە زمانێ ئەڵێ خۆش، بەزمانێ ئەیمژێ.
بزن مژە: گیاندارێکی چوارپێی کلکداری بچووکە، شێوەی لە قۆڕی دەچێت، گوانی مەڕوماڵات دەمژێت، هەتا گوانەکە سەقەتنەکات یان ئاژەڵەکە مردارنەکاتەوە بەرینادات، بە کەسێکی نەوسن و چڵێس ئەوترێ کە بە خۆشە خۆشە، دەم بژەنێتە خواردنێ، هەتا هەمووی نەخوا واز نەهێنێ.[1]