بووە بە داری پەڵک.
پەڵک: جۆرێک دارە لە کوێستانەکانی وڵاتی کوردەواردا هەیە، دارێکی بێبەر، کەڵکی بۆ مرۆڤ نییە، پەندەکە مەبەستی لە ئیش و کاری کەسێکە کە لە بەیانییەوە تا ئێوارە، بە قسەی خۆی خەریکی کاروکەسابەت بێت بەڵام ئێوارە داهات و قازانجی دیارنەبێت، واتە: بە شتێک ئەوترێ کە بێبەربێت.[1]