بووە بە داری سەرەڕێ.
خاوەنی باخ و باخات جووتیارە، لە کوردەواردا بە دەوەنی دڕکەزیی یان هەر شتێک پەرژینی بۆ دەکات، بۆ ئەوەی ئاژەڵی کێوی یان بێگانەکان زیانی پێنەگەیەنن، ئەو دارانەی پەلەکانی بۆ سەرەڕێ شۆڕدەبنەوە، هەرچی لەوێوە بڕوات، لێیدەخوات، پەندەکە بە یەکێ ئەوترێ کە هەموو ڕۆژێک خەڵکی لابدەنە لای و کەڵکی لێوەرگرن. [1]