بووە بە کەری ناو جۆگە، لە هەردوولا ئەخوا.
لە کوردەواردا هەندێک جار پەرژین یان جۆگەی ئاو دوو مڵک یان دوو باخچەی دوو کەس لەیەک جیادەکاتەوە، ئەگەر پەرژینی نێوان دوو مڵک نەمێنێ و لاببرێت، کەسێک دەتوانێت کە هەردوولا بەرهەم بەرێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لە دوو شوێن بەهرەمەند بێت بێئەوەی دەستی بگیرێت و ڕێگری لێبکرێت. [1]