بووک نییەتی شیوی شەوێ، ئەنگوستیلەی زیوی ئەوێ.
بووک نییەتی شیوی شەوێ، ئەموستیلەی لێمان دەوێ.
بووک نییەتی نانی شەوێ، مستیلەی زێڕی دەوی.
شیو: چێشت یان نانی شەو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) مەبەست لە خێزانی هەژار و بێدەرامەتە، خاوەنماڵ ڕۆژ تا ئێوارە ماندوودەبێت و کاردەکات، داهاتی ڕۆژانەکەی بە ئاستەم بەشی نانی شەوی دەکات، بە کوورتی مەمرەومەژی دەژین، کەچی خێزانەکەی داوای شتی گرانبەهای لێداکات.[1]