بووکی پوور، جێگەی سەر تەنوور.
بووکی پوران، کۆڵەوژی سەر تەنووران.
کۆڵەوژ: ئەو دارەیە کە کولێرەی لە تەندوور پێدەردێ، سەری دارەکە بەردەوام دەسووتێ چونکە بەرپشکۆ و ئاگری ناو تەنوورەکە ئەکەوێت، پەندەکە بە بووکێک ئەوترێ کە خەسووی پووری بێت، ڕێزی لێنەگرێ و خۆشی نەوێت چونکە هەمیشە خزم و کەس لەبەر چاوی یەک سووکن. [1]