بووکێ زۆر جوانە، بالوکەشی لە لێوانە.
بالووکە: گرێیەکی بچووکە لە جەسەتە یان دەست و پەنجەی مرۆڤ دێت (فەرهەنگی خاڵ) بالووکە لە هەرجێیەکی جەستە بێت، بەتایبەتیی دەست و پەنجە یان ڕووخسار، دیمەنی زۆر ناشرین و قێزەوەن دەبێت، پەندەکە وەک پلار و توانج بۆ کەسێکی نەیار بەکاردێ.[1]