بووکمان هەیە ناشی و نەزانە، تاوێ هۆڕ ئەکا، تاوێ هەمانە.
بووکمان هەیە ناشی و نەزانە، دەمێ هوو ئەکا، دەمێ خویانە.
بووکمان هەیە ناشی و نەزانە، تاوێ هۆڕ ئەکا، تاوێ خویدان.
هۆڕ؛ چنراوێکی گرێچنی دوولاییە، لە جەواڵ گەورەترە و لە تێڕ بچووکترە، هەمانە: پێستی دەرهاتووی خۆشکراوی مەڕ و بزنە کە شتی وشکی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی لە تازەبووکی نەزان و ناشییە کە دەچێتە ناو خێزانێکی نوێوە و بەباشی ڕەفتار و کرداناکات.[1]