بووم بە کاسەی چاڵەوان.
چاڵەوان: بەو کەسە دەوترێت کە پاسەوانی چاڵەگەنم بێت. جاران چاڵەگەنم پاسەوانی بەسەرەوە بوو، ئەو پاسەوانە کاسەیەکی بووە، هەموو خاوەن چاڵێک پڕ بەو کاسەیە گەنمی ئەداوەتێ چونکە چاڵە گەنمەکان زۆر بوو، بەردەوام ئەو کاسەیە دەستاو دەستی پێدەکراوە. بە کەسێک ئەوترێ کە زۆر دەستاو دەستی پێبکەن و ئازاری بدەن. [1]