#وەزارەتى پێشمەرگە# ئاشکرایدەکات، گۆڕانکاریی لە پایەی فەرماندەیی لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەگەدا دەکرێت.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە ئاماژە بەوەکراوە، لە چوارچێوەی پلان و پڕۆگرامی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە کە بەسەرپەرشتی وەزیری پێشمەرگە و لەلایەن ئەفسەرانی باڵای وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی و هاوپەیمانان داڕێژراوەتەوە، بەپێى ئەو پلانە دەبێت گۆڕانکاریی لە پایەیی فەرماندەیی لیواکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەگە بکرێت دوساڵ جارێک.
باس لەوەشدەکرێت، هەر ئەوەندەش نا، گۆڕانکارییەکە شۆڕدەبێتەوە بۆ پایەکانی تری لیواکان سەرجەمیان دەگۆڕدرێن.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتى پێشمەرگەوە دەڵێت: بڕیار وایە لە ڕێگەی وەرگرتنی سیڤی و شایستەبوون و ئاکادیمیبوونی ئەفسەرانەوە، گۆڕانکارییەکە ئەنجامبدرێت. [1]