لێکۆڵینەوەکە بۆی دەرکەوتووە کە بە لەدایکبوونی 3 منداڵ، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان بە ڕێژەی لە سەدا 50 کەمتر دەبێتەوە.
لەوبارەیەوە، دکتۆرە شانۆن دۆرسۆ ئەندامی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت: بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو ماوەیەی ئافرەت لە دووگیانبوونیدا بەسەریدەبات، یان حەبی دژە سکپڕیی دەخوات، پەیوەستە بە ڕاددەی کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان.
هەروەک دکتۆرە هێلین مۆین خانمە توێژەری بەشدار لە لێکۆڵینەوەکەدا وتویەتی: چەند شرۆڤەیەک هەیە بۆئەوەی ئەوە ڕوونبکاتەوە کە بۆچی سکپڕبوون مەترسیی تووشبوون بەو نەخۆشییە کەمدەکاتەوە، کە ڕەنگە زیادبوونی هۆڕمۆنی بڕۆسترۆجین لە قۆناغەکانی کۆتایی دووگیانیدا هۆکاری ئەو ڕێگرییە بێت، یان ڕەنگە جەستە لە کاتی منداڵبووندا ئەو خانە شێرپەنجەییانەی ناوپۆشی منداڵدان لابدات.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,083 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!