لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیوەندی بە زیاتر لە سی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کردووە و لەبارەی دۆخی ناوخۆیی یەکێتی گفتوگۆی لەگەڵدا کردوون.
ناوەرۆکی پەیوەندییەکانی لاهور شێخ جەنگی، پەیوەندی بە پرسی گەڕانەوەی هەبووە بۆ ناو یەکێتی و لە ناوەرۆکی قسەکانیدا هاوسەرۆکی یەکێتی ئەوەی بە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی گووتووە کە لە ڕێگەی دادگاوە مافی خۆی لە ناو یەکێتی وەردەگرێتەوە و ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، بەردەوام نابێت.
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لاهور شێخ جەنگی و ئەو بەرپرسانەی یەکێتی وەرگرتووە و نیگەرانە لەو شێوازە قسەکردنەی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی.
بافڵ تاڵەبانی هۆشداری داوەتە بەرپرسانی حیزبەکەی لە دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە پەیوەندییانە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,078 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!