بۆ دۆستی هەزار کەمە، بۆ دوژمن یەکی زۆرە.
هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا بەپێی ئەو پێگە کۆمەڵایەتییەی هەیەتی، دۆست و دوژمنی هەیە، پێویستە مرۆڤ دۆستایەتی لەگەڵ خەڵکی زیادبکات و هەوڵبدات دوژمنایەتی کەمبکاتەوە، چونکە هەزار دۆست کەمە دوژمنێک زۆرە، پەندەکە مەبەست لە کەسی دوژمندارە، یەک دوژمنی لا زۆرە بەڵام هەزار دۆستی لا کەمە.[1]