بۆ خەڵکی ئەدا فتوای سەنگەسار، خۆشی کەرێکە ئەدرێتە بەرکار.
سەنگەسار: بەردباران یان سەنگباران (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بەردباران نەریتێکی ئایینی دێرینە، کەسێک کاتێک لە یاسا و نەریتی ئایینی دەرچێت، بەردباران دەکرێت، بڕیاری بەردباران بڕیارێکی قوورسە گەر کەسێکی ئایینی بیدات، واتای پەندکە ئەوەیە کە کەسێک لە توانایدا هەیە، بڕیاری زۆر قوورس و چارەنووسساز بۆ خەڵکی بدات بەڵام ناتوانێت بچووکترین بڕیار لە ژیانی خۆیدا بدات. [1]