بۆتە ئەسکوێ لە هەموو مەنجەڵێ.
ئەسکوێ: کەوچکێکی گەورەی دەم زلی کلک درێژە، چیشتی شلەی لە مەنجەڵ پێتێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە لە هەموو شوێنێکدا قسەی خۆی دەکات و لە هەموو بابەتێکدا بەشداری دەکات، یان لە هەموو ماڵێکدا بەشت خۆی ئەپچڕێت. [1]