بۆ خەڵقی چرایە، بۆ کەسی خۆی کورییە.
کوری: کلک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بۆ کەسێ بەکاردێ کە خێر و بێری بۆ خەڵک هەبێت، ماڵ و منداڵێ بە دەست نەبوونییەوە گرفتاربن. واتە: کەسێک هەمیشە لەسەرپێ بێت بۆ ئەنجامدانی کاروباری خەڵکی، لەپەندەکەدا بە چرا چووێنراوە کە ڕووناکی بۆ هەموو لایەک هەیە بۆ خۆی نەبێت، بۆ ئیش و کاری خۆشی نەکردەیە. [1]