بۆ سیوجگەرێ مەڕێک مردارئەکاتەوە.
بۆ قەسابییەک بزنێک مردارمەکەرەوە.
لە کاروکەسابەتدا کەسانی چاوچنۆک و تێرنەخۆر هەیە، بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەموو کارێک دەکەن، یان بۆ بەدەستهێنانی سەروەرت و سامان پاشقول لە نزیکترین کەسی خۆیان دەگرن، بە کەسێک ئەوترێ کە بۆ قازانجێکی خۆی، ئامادەیە ماڵی گشت کەس وێرانبکات. [1]