بۆ مەڕی هەژار، خوای گورگ و خوای سوار.
بۆ کوردی هەژار، خوای گورگ و خوای سوار.
گورگ: ئاژەڵێکی دڕندەی کێوی گۆشتخۆرە، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا دەژیی، پەلاماری هەر ڕانەمەڕێک بدات هەموو ملدەشکێنێت و دەیانخوات، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە کەسی هەژار خاوەنی سامان و داهاتی کەمە، یەک مەڕی هەبێت یان گورگ دەیخوات، یان سوارێک دێت و دەیبات، بە کەسێکی هەژار ئەوترێ کە دۆست و دوژمنی بەنیازی لەناوبردنی بن. [1]