بۆ کوێر شەو و ڕۆژ چوونیەکە.
شەو و ڕۆژ مەبەست لە تاریکی و ڕووناکییە، دوو کاتی جیاواز و پێچەوانەی یەکە، گەر کەسێک نابینابێت و هیچ شتێک نەبینێت، هەمیشە بەرچاوانی تاریکە، بۆ ئەو شەو و ڕۆژ وەکییەکە، پەندەکە بە کەسێکی نەشارەزا و نەزان ئەوترێ کە لەکارێکدا هیچنەزانێت و سەری لێدەرنەکات.[1]