بۆن بکە بە بەرۆکی خۆتەوە.
خانەدان و بنەماڵەکان لە کۆمەڵگەدا کەسایەتیان لە ئاستی کۆمەڵایەتییدا ناسراوە، بۆیە هەر ڕەفتار و کردارێک یان گوفتارێک لە دەمیان بێتەدەر، باشبێت یان خراپ لەسەریان دەکەوێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسایەتییەکی دیارە کە کردەوەیەک ئەنجامبدات لەشان و شکۆی بێتەخوار، لەو کاتانەدا پیی دەوترێت: ئەم ڕەفتارە یان کردارە بۆ تۆ نەهاتووە، خۆت بناسە.[1]