بۆنی بۆکڕووز لەناوشانت نەبڕێ.
بۆکڕووز: بە بۆنی سووتاوی شتێک دەوترێت، پەندەکە وەک نزای چاکە بۆ کەسێکی خاوەن پێگەی بەرز یان شوانێکی خاوەن مێگەلی زۆر کە ساڵانە دەستگیرۆیی خەڵکی هەژار بکات، بەکاردێ و پێی دەوترێ: مەڕوماڵات لە دەرماڵت نەبڕێ، هەمیشە دەستت کراوەبێت بۆ هاوکاری و یامەرمەتی خەڵکی.[1]