بۆیە دەڵێم هاوینان خۆشە، کەس ناڵێ مامە گونان داپۆشە.
هاوین ماڵی هەژار و فەقیرە، جیاواز لە وەرزەکانی تری ساڵ، هیچ خەرجی و ئامادەکارییەکی پێویست نییە، بۆیە کەسی دەستکوورت و نەبوو لەهەر جێگەیەک بێبەرگ دابنیشێت، کێشەی نییە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر شتێک لەناو خەڵکیدا بوو بەگشتی، نەنگی تیانامێنێ.[1]