بۆ وەتەن شەش کوڕ بەخێوکە.
لە کوردەواردا وەک نەریت کوڕ پشت و بنەچەیە، پشتاوپشت خانەوادە بەهۆی کوڕەوە درێژ دەبێتەوە، ئەو خێزانانەی کوڕیان زۆر بووە خەڵک حسابی بۆ کردوون و گرنگیان پێداون، لە خەبات و تێکۆشانا کوڕێکیشیان لەدەستدابێ کوڕی تریان ماوە وەجاخکوێرنەبوون و بنەماڵەیان کۆتایی نایەت. [1]