بۆرە نەبێ بازە بێ، دەستەوساری تازەبێ.
دەستەوسار: دەستەجڵەو یان هەوسار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بۆرە: ناوی ڕەنگی شتێکە کە بۆر بێت، بازە: بەڵەک (فەرهەنگی خاڵ) واتە: کەسێک گەر بتوانێت هەوساری ئەسپێکی تازە بگرێت خۆش و ئارام بەخشە، مەرج نییە ڕەنگی بۆر یان بەڵەک بێت، پەندەکە بە زۆری لە زمانی یەکێکەوە ئەوترێ کە هەر باسی ژنهێنان بکات، واتە: ژنێکی تازە بهێنێت ئیتر مەرج نییە جوان بێت یان ناشرین.[1]