بۆنی شیری خاو لە دەمی دێ.
شیری خاو: بەو شیرە دەوترێت کە دایک دەیدات بە منداڵەکەی، یان ئاژەڵێک دەیدات بە بێچووەکەی، پەندەکە بە کەسێکی دەوترێ کە منداڵ بێت، هێشتا لێکدانەوەی بۆ دەوروبەر و ژیان نەبێت کەچی قسەی زلبکات و لە کێشەوگرفتی بنەماڵە و خێزاندا خۆی تێهەڵقورتێنێت و بڕیاربدات.[1]