بۆنی تس لە ماڵی نایە، ناوی کچەکەی نارنجۆکە.
نارنج: ناوی میوەیەکی بۆن خۆشە، لە وەرزی بەهاردا هەیە، پەندەکە مەبەست لە کەسی چرووک و دەستنووقاوە کە هیچ شتێکی جوان و چاک لە ماڵیا نابینرێ کەچی لەناو خەڵک و خزم و کەسدا، خۆی هەڵدەکیشێت و بە نانبدە و بەخشیندە خۆی دەناسێنێت، لەکاتێکدا هەمووان دەزانن کە وانییە. [1]