ناو: ڕەسوڵ
نازناو: مەحموودی
شوێنی لەدایکبوون: #سەقز#، گوندی میرەدێ.
شوێنی شەهیدبوون: #سەقز#
ڕۆژی شەهیدبوون: #05-02-1947#
$ژیاننامە$
خاوەن موڵکی گوندی(میرەدێ)ی سەقز بوو، لە هۆزی گەورکی سەقز بوو، یەکێکە لە 11 ئەفسەرە شەهیدەکەی سوپای میللی کۆماری کوردستان، کە لە ڕێکەوتی #05-02-1947# لە سەقز لەگەڵ 10 ئەفسەری تر بە ناوەکانی (#ئەحمەد خانی فاروقی#، #عەبدوڵڵا خانی مەتین#، #محەمەد خانی دانیشوەر#، #عەلی خانی فاتیح#، #محەمەد خانی فەیزوڵڵابەگی#، #ئەحمەد خانی شەجیعی#، #حەسەن خانی فەیزوڵڵابەگی#، #شێخ سدیقی ئەسعەدی#، #شێخ ئەمینی ئەسعەدی#، #عەلی ئاغای جەوانمەردی#) لەسێدارەدران و تەرمەکەی لە گوندی (تەمووتە)ی سەقز بەخاک سپێردرا.[1] [2]