ناو: ئەمین
نازناو: شێخ ئەمینی ئەسعەدی
شوێنی لەدایکبوون: #سەقز#، گوندی کەس نەزان.
شوێنی شەهیدبوون: #سەقز#
ساڵی شەهیدبوون: #05-02-1947#
$ژیاننامە$
خاوەن موڵکی گوندی (کەس نەزان)ی سەقز بوو، یەکێکە لە 11 ئەفسەرە شەهیدەکەی سوپای میللی کۆماری کوردستان، کە لە ڕێکەوتی #05-02-1947# لە سەقز لەگەڵ 10 ئەفسەری تر بە ناوەکانی (#ئەحمەد خانی فاروقی#، #عەبدوڵڵا خانی مەتین#، #محەمەد خانی دانیشوەر#، #عەلی خانی فاتیح#، #محەمەد خانی فەیزوڵڵابەگی#، #ئەحمەد خانی شەجیعی#، #حەسەن خانی فەیزوڵڵابەگی#، #شێخ سدیقی ئەسعەدی#، #ڕەسوڵ ئاغای مەحموودی#، #عەلی ئاغای جەوانمەردی#) لەسێدارەدران و تەرمەکەی لە گوندی #دۆزەغەرە#ی سەقز بەخاک سپێردران.
[1] [2]