=KTML_Bold=بەڕێز کاک شاهۆ عوسمان قائیمقامی قەزای شارباژێڕ=KTML_End=
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (عوسمان) ی باوکی ئەزیزتانم بیست. بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە ئێوە و خانەوادە و هەموو کەسوکارە بەڕێزەکەتان دەکەم و بەشداری خەمتانم.
کۆچکردوو لەبنەماڵەیەکی دیار و تێکۆشەر و قوربانیدەری ڕێگای کوردایەتی بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمە دوا کۆستی کەسوکارو خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=