هۆکاری سەردانەکەی
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری پێشوو، ئەندامی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئێران ئاشکرا دەکرێ.
کە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە، بەرهەم ساڵح بۆ پرسی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی سەردانی ئێرانی کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین کۆبوونەوەی کردووە.
هەر بەقسەی سەرچاوەکە، ئێران دەیەوێت ئاشتەوایی گشتی لەناو یەکێتی ڕابگەیەنێت و لەو چوارچێوەیەش بەرهەم ساڵح ڕۆڵی هەبێت، تەنانەت ئەگەر هەیە پۆستی باڵا لەناو حیزبەکە وەربگرێت، بێ ئەوەی سەرچاوەکە ئامادەبێت باسی ئەو پۆستە بکات، کە بڕیارە بدرێت بە ناوبراو.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، ئێران دەزانێت بەرهەم ساڵح دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی، بۆیە دەیەوێت ڕۆڵی پێبداتەوە و بەرپرسیاریش وەربگرێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,034 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!