حکومەتی هەرێم لە فرۆشی هەر بەرمیلێک نەوت 36 دۆلاری بۆ ماوەتەوە، 51 دۆلاری بەناوی خەرجیەوە ڕۆیشتوە!، ساڵی 2022 حکومەتی هەرێم لە فرۆشی هەر بەرمیلێک نەوت 36 دۆلاری بۆ ماوەتەوە، 51 دۆلاری بەناوی خەرجیەوە ڕۆیشتووە!
بەگوێرەى ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت کە لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە وردبینی نەوتی هەرێم دەکات! ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرسەکانی نەوت شیکاری بۆ ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت کردووە.
هەناردەی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2022دا 158 ملیۆن و 310 هەزار و 151 بەرمیل بووە، داهاتی گشتییەکەی 12 ملیار و 422 ملیۆن و 260 هەزار و 894 دۆلار بووە، لەکۆی ئەو داهاتە تەنیا 5 ملیار و 709 ملیۆن و 704 هەزار و 87 دۆلاری بۆ داهاتی گشتی ماوەتەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی کردووە!
شەش ملیار و 712 ملیۆن و 556 هەزار و 807 دۆلاری بەناوی خەرجیەوە ڕۆیشتوە!، تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ساڵی 2022 دا 100 دۆلار و 743 سەنت بووە، سۆمۆ ساڵی 2022 بەتێکڕا نەوتی ئێراقی بە 95 دۆلار و 836 سەنت فرۆشتووە، بەڵام هەرێم بەتێکڕا نەوتی بە87 دۆلار و 915 سەنت فرۆشتووە، واتە تێکڕا بە 12 دۆلار و 828 سەنت کەمتر لەبرێنت نەوتی فرۆشتووە.
بەکوورتی، حکومەتی هەرێم تێکڕا لە فرۆشی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک 36 دۆلار و 66 سەنتی بۆ ماوەتەوە!، 51 دۆلار و 849 سەنتی بۆ مەسرەف ڕۆیشتووە!، ئەمەیە کە دەوترێ نەوتی هەرێم بەتاڵان دەبرێ!. [1]
#سۆران عومەر#