ناو: ژیار
ناوی باوک: هۆمەر
ساڵی لەدایکبوون: 1996
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ژیار هۆمەر: وەرگێڕ و نووسیارێکی کوردە. لەدایکبووی 1996ی سلێمانییە. ئەندامی ناوەندی کەشکۆڵ لە زانکۆی ئەمریکی لە ئێراق، سلێمانی (AUIS) یە.
نووسیاری گۆڤاری ئیلیانە.
وەرگێڕی کوردی و ئیسپانی و پۆرتوگالی و ئینگلیزی و عەرەبی و فارسییە. بەرهەمی چەندین نووسەری ئەمریکای لاتینی بۆ کوردی وەرگێڕاوە.
وەرگێڕی پێچەوانەیشە: بەرهەمی بەختیار عەلی و شێرزاد حەسەن و عەتا نەهایی و فەرهاد پیرباڵ و شێرکۆ بێکەس و شێخ ڕەزای تاڵەبانی و عەبدوڵڵا گۆران و دەیان نووسەری تری کوردی وەرگێڕاوە.
بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤاری 30 وڵاتدا بڵاو بوونەتەوە.
پڕۆژەکانی لە چوارچێوەی پەڕتووکدا:
ڕۆمانی بیر، خوان کارلۆس ئۆنێتی، لە ئیسپانییەوە وەریگێڕاوە، (وەشانخانەی کەشکۆڵ، 2022).
کۆمەڵەچیرۆکی «پەتاتەخۆرەکان»ی #فەرهاد پیرباڵ#ی لەگەڵ د. ئالانا ماری لێڤنسۆن لابرۆس بە ناونیشانی #The Potato Eaters# بۆ سەر زمانی ئینگلیزی وەرگێڕاوە و وەشانخانەی دیپ ڤێڵوم (Deep Vellum) لە ئەمریکا بڵاوی دەکاتەوە.
دیوانی «پەنابەری ژمارە 33333»ی پیرباڵی لەگەڵ دەیڤد شووک بە ناونیشانی #Refugiado número 33333# بۆ ئیسپانی وەرگێڕاوە و وەشانخانەی گاتۆ نێگرۆ (Gato Negro Ediciones) لە مەکسیک بڵاوی کردووەتەوە.
هەنووکە 2023 سەرقاڵی وەرگێڕانی «حەسار و سەگەکانی باوکم»ی شێرزاد حەسەن و کۆ چیرۆکەکەی کارلۆس ڕویز زافۆنە. هەروەها ئەندامی پێنی کورد (Kurdish PEN)ە.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.jiyarhomer.com/=KTML_Link_External_Between=ماڵپەری نووسەر و وەرگێڕ ژیار هۆمەر=KTML_Link_External_End=