بێ گوریس مەچۆرە دیلانێ.
دیلانێ: لە کوردەواردا لەکاتی سەیران و خۆشیدا، ژنان و کچان بە دارەوە گوریس دوولایی هەڵدەخەن و دیلانێ دەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کارێک ئامرازی خۆی هەیە کە پێی جێبەجێ بکرێ، داس بۆ دروێنە و گا بۆ گێرە و گوریس بۆ جۆلانە، واتە: هەتاکوو هەموو پێویستییەکی ئیش پەیدانەبێت مەچۆ بەلایدا.[1]