بێ دەرپێ گەورە بووە، بۆیە وا هەڵچووە.
دەرپێ یان شرواڵی کوردیی چ ژنان چ پیاوان، لە نەریتی کوردەواردا بۆ داپۆشینی جەستە بەکارهاتووە، جۆرێک لە ئەتەکییەت و ڕەوشتبەرزی بە کەسەکە بەخشیوە، لە پەندەکەدا بێ دەرپێ بە کەسێک ئەوترێ کە لە کۆڵانان گەورە بووبێت، گوێ بە نەریت نەدا و گەورە و بچووکی نەزانێت هەروەها زۆرێک لە کەسووکار و خزم و کەسی خۆیان نەکەن بەخاوەنی. [1]