بێژنگ ئەباتە بەر مانگ.
بێژنگ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، دارێکی بازنەیی تەنکە و دیوێکی ڕووپۆشێکی کونکونی پێوەیە، بۆ بێژانەوەی دانەوێڵە بەکاردێت، پەندەکە بە کەسێکی ناشی ئەوترێ کە لەبەر لووتبەرزی و خۆبەزلزانی شتێکی نەویستبێ بەڵام دواتر زۆر هەوڵی بۆ بدا، دەستی نەکەوێ. [1]