بێعاریان خستە ڕەشەکەی کا، لە قوڵفەکانییەوە کێری دەرهێنا.
بێعار: کەسێک کە هیچ شتێکی لا نەنگی نییە، مەبەست لە کەسی بێشەرم و ڕووبەردینە، چونکە هیچی بەلاوە گرنگ نییە، بەهەموو جۆرێک بێ ئابڕوویی خۆی دەنوێنێ. لە کۆمەڵگەدا کەسانی لاژک و ناشی هەن کە خۆیان بەدووردەگرن لە هەموو بەها نەریتی و ڕەوشتییەکان، بە ئارەزووی خۆیان ڕەفتار و کردار ئەنوێنن، بێئەوەی گوێبدەن بە هیچ. [1]