بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک حەمید ئەفەندی
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کاک (حەمید ئەفەندی) نیگەران و دڵگران بووم.
کاک حەمید ئەفەندی کە وەزیری پێشووتری پێشمەرگەی هەرێم بوو، زۆر دڵسۆزانە و کوردستانییانە کارو ئەرکەکانی بەجێ دەهێنا و ئێستاش سود لە ئەزمونی وەردەگیرێت، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم. خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=