بیور تیژ بێ، دار گەندە بێ، یار دیار بێ.
بیور واتە: تەور، گەندە: گەندەڵ و ڕزیو، واتە: تەورێکی تیژت پێبێ و دارێکی ڕزیو ببڕیتەوە، لەو کاتەشدا یار چاوی لێتبێ، جا بزانە چۆن شان و بازووی خۆتی لێدەخەیتەکار و توانای خۆت پیشاندەدەیت، بۆ کەسێک بەکاردێ کە هەلی باشێ بۆ ڕێکەوێت و لەبەرچاوی خەڵکیدا خۆی بنیوێنێ.[1]