بیست و یەکی نیسانێ، بەفر بگاتە پاسارێ، نامێنێ تا ئێوارێ.
بیست و یەکی نیسان: مەبەست لە یەکەم ڕۆژی ساڵنامەی کوردییە (نەورۆز: جەژنی نەتەوەیی کورد) پاساری: مەبەستی لە چۆلەکەیە کاتێک لەسەر لق و چڵی دار دەنیشێت، واتە: لە نەورۆزدا گەر بەفر زۆریش ببارێت و بگاتە لق و پۆلی دارەکات کە پاساری پێوەنیشتۆتەوە، ناگاتە ئێوارە هەموو دەتوێتەوە. مەبەست لەوەیە وەرزی بەهار هات، ئیتر سەرما کۆتایی دێت. [1]