بیروهۆش لە شیر بەکارترە.
شیر: ئامێرێکی کەلەپووری جەنگیی کوردییە، دەسکێک و تیغێکی دوو دیوی درێژی تیژی هەیە. کاتێک مرۆڤ لەگەڵ نەیارەکانی لە کۆمەڵگەدا ڕووبەڕوو دەبنەوە، مەرج نییە بە هێزی جەستە و بە زەبری شیر بیانبەزێنی، زۆرجار کەسە زیرەکەکەن بە ژییریی دەیان بەزێنن. واتە: هەموو شەڕێک بە شیر ناکرێت، مرۆڤە ژیر و هۆشمەندەکان بە چەکی بیروهۆش دەجەنگن. [1]