بێستان بێ سەرەکەر، نابێ.
بێستان: بەو زەوییە دەورترێت کە جووتیار لە وەرزی هاویندا شووتی و کاڵەکی تێدا دەچێنێت، سەرەکەر: مەبەست لە شتی ناشرین و نارێکە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەموو شتێکی جوان کە دەستکردی مرۆڤ بێت و شانازی پێوەبکات، لەگەڵ ئەوەدا خەڵکی کەڵکی لێ وەربگرێت، دەشێ دیوێکی ناشرینی هەبێ.[1]