بێوەژن بەتەمای مارەیی نەبوو، داوای هەشتیەکی ئەکرد.
بێوەژن بەتەمای شوکردن نەبوو، داوای مارەیی و هەشتیەکی ئەکرد.
لە کۆمەڵگەدا کەسانی چاوچنۆک و تێرنەخۆر هەن کە هەموو دنیای هەبێت هێشتا پێیان کەمە و هەڵپە و پەلاماری زیاتی دەدەن، چونکە بەوشێوەیە پەردەردەکراون و هەرواش ڕەفتاردەکەن، پەندەکە مەبەستی بە کەسێک ئەوترێ کە لە ژیانیدا بەشی خۆی بەرکەوێت بەڵام زیاد لە مافی خۆی داوابکات.[1]