بێوەژن ئەستوونی مڵی زێڕ بێ، خێری پێدەشێ.
بێوەژن: مەبەست لە ئافرەتێکە کە لە ژیاندا مێردەکەی لەدەستدابێت، لە نەریتی کوردەواردا ئەو ئافرەتانەی کە بە یەکێک لەهۆکارەکانی ژیان مێردەکانیان لە ژیاندا نامێنن، واتە: کاسپی کەریان نامێنێت، خەڵک و خزم و ناسیاویان بەردەوام دەستگیرۆییان دەکەن و چاویان لێنانە چونکە هەمیشە ئەکڕوزینەوە و خۆیان نەدار نیشاندەدەن.[1]