بێکەسی هەر بۆ خوا باشە.
لە کۆمەڵگەدا خزم و کەس هەتا زۆربێت کەمە چونکە لەکاتی لیقەومان و تەنگوچەڵەمەدا یان لە کاتی کێشەوگرفتی کۆمەڵایەتیدا فریات دەکەون، بۆیە ئەو کەسانەی خزم و کەسیان زۆرە و پشتوپەنایان قایمە، سنگ دەردەپەرینن، بەڵام ئەوانەی کەسیان کەمە داماون. پەندەکە بۆ کەسی بێ خزم و کەس بەکاردێ. [1]