بێعاریان خستە جەهاندەم وتی: سەرمامە.
بێعاریان خستە جەهاندەم وتی: دارەکەی تەڕە.
بێعار دای لە دەریا وتی: تەرتر نەباشی.
بێعار: کەسێک کە هیچ شتێکی لا نەنگی نییە، لە کۆمەڵگەدا کەسانی لاژک و ناشی هەن کە خۆیان بەدووردەگرن لە هەموو بەها نەریتی و ڕەوشتییەکان، بە ئارەزووی خۆیان ڕەفتار و کردار ئەنوێنن، بێئەوەی گوێبدەن بە هیچ، کاتێک لەسەر ڕەفتار و کرداریان لە دادگای خەڵکدا سزادەدرێت، باکیان نییە. پەندەکە بۆ کەسی خراپ درۆزن بەکاردێ.[1]