لەبیرکردنی خۆشەویستی پێشوو بۆ زۆر کەس قوورسە و کارێکی سەختە، ڕەنگە زۆر یادگاری جوانتان پێکەوە هەبێت و ئاسان نەبێت بێ ئەو بتوانیت بەردەوام بیت.
هەندێک کات پێدانەوەی چانسی دوەم بەخۆشەویستی پێشووت ڕەنگە گرفتەکان چاک بکاتەوە، بەتایبەتی ئەگەر لەم کاتانەدابێت.
1- ئەگەر هێشتا متمانەپێکراوە
ئەگەر خۆشەویستەکەت کارێکی نەکردووە کە خیانەت لە متمانەی تۆ بکات، واتە هۆکاری جیابوونەوەتان کەمیی متمانە نەبووە لەنێوانتان، واتای ئەوەیە دەتوانیت دووبارە پەیوەندی لەگەڵدا درووستبکەیتەوە.
2- کاتێک هەوڵدەدات خۆی بگۆڕێت
ئەگەر خۆشەویستەکەت هەڵەی بەرانبەر کردویت و ئێستا پەشیمانە و هەوڵدەدات خۆی بگۆڕێت بە کردار نەک بە وشە، واتای ئەوەیە خۆشەویستییەکی بەهێزی بۆ تۆ هەیە.
3- کاتێک خۆت ئەوەت دەوێت
دڵیابەرەوە لەوەی بڕیاری گەڕانەوەت بۆلای بە ویست و خواستی خۆت بێت، نەک لەژێر فشاردا بیت و ئەو زۆرت لێبکات.
4- کاتێک باس لە دۆخی خۆی دەکات لە دووری تۆ
ئەگەر هاتەوە لای تۆ و باسی لە دۆخی خراپی خۆی کرد لە دووری تۆ، واتای ئەوەیە بە هەڵەکەی خۆی زانیووە و نایەوێت لە دووری تۆ بەردەوامبێت.
5- ئەگەر دوای جیابوونەوەش گرنگیت پێدەدات
کاتێک هەست دەکەیت خۆشەویستەکەت سەرەڕای جیابوونەوەتان گرنگی بە پێداویستییەکانت و خۆت دەدات، پێدانی چانسی دووەم ڕەنگە باشتری بکات.
[1]