هێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی #هەولێر#ی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند ”لایەنە سیاسییە ئیسلامیەکانی هەرێم، هەمیشە و بیروباوەڕێکیان هەیە و سنووری دەسەڵاتی خۆیان دیارە چۆنە و چەندە. بەپێی توانا خزمەتییان کردووە و هەڵوێستییان هەبووە”.
هێمن شێخانی، هێرش دەکاتە سەر #نەوەی نوێ# و دەڵێت: (پێم وایە نەوەی نوێ، ئەو قسە باق و بریقانەی دەیکەن، ئەمە بە سەرۆکی ئەمریکاش ناکرێت، ئێمە وەکوو گۆڕان هیچ نەما پێمان نەکرێت و کەس نەما نانبڕاو نەبێت، بەڵام نەگەیشتین بەوەی ئێمە دەمانویست، چونکە لە هەرێمێک حکومڕانیەکەی دیکتاتۆری و تۆتالیتاری بێت، ڕەنگە خەباتی مەدەنی قوورس بێت کە بتوانی بەئازادی و بەدەنگ بەرزکردنەوەیەک بیگۆڕیت، بەڵکوو خەباتی گۆڕانکاری لەوانەیە سەد ساڵەبێت).
ئەو بەرپرسەی گۆڕان، #شاسوار عەبدولواحید# بە کەسێکی خەڵەفاو لە قەڵەم دەدات و دەڵێت: (شاسوار عەبدولواحید کاتێک قسە دەکات زیاتر لە کەسێکی خەڵەفاو دەچێت، ئەو دەڵێت چۆن دەزانم ئەوە مایکە ئاواش دەزانم لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەسەڵات دەگرینە دەست، بەپێی واقیعی کوردستانیش ئەو قسانە لە قسەی کەسێکی خەڵەفاو دەچێت). [1]