ناونیشانی بابەت: ئاو هاتنەوەی بە ئازار
ناونیشانی بابەت: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
ئاوهاتنەوەی بە ئازار بریتییە لە درووستبوونی ئازار دوای ئاوهاتنەوە لە گونەکاندا یان لە تورەکە (هێلکەی) گوون، یاخود لەناو گەڵدا.
$هۆکارەکانی بە گشتی ئەمانەیە:$
1- هەوکردن یان میکرۆبتێدانی میزەڕۆ، پرۆستات و یاخود بۆری گوێزەرەوەی تۆواو و تورەکەی گوون.
2- تەسک بوونەوەی میزەڕۆ.
3- گیرانی بۆری گوێزەرەوەی تۆو بۆ نموونە دوای لابردنی پرۆستات یاخود داخستنی بۆری گوێزەرەوەی تۆو ، یاخود وای چاکبوونەوەی فتق لەوانەیە ڕووبدات.
4- تەسکبوونەوەی جۆگەی فڕێدانی تۆواو.
5- بەردی ناو تۆواو.
6- سایکۆلۆجی.
$پزیشکی پسپۆر ئەم حاڵەتە دەستیشان دەکات بە:$
- وەرگرتنی مێژووی نەخۆشەکە و پشکنینی فیزیکی وەکوو پشکنینی پرۆستات و ئەندامەکانی زاو و زێ.
- پشکنینی میز و زەرعی میز.
- پشکنینی سۆنەر لە ڕێ ی کۆمەوە بۆ ئەوەی دڵنیابێت جۆگەی فڕیدانی تۆواو تەسک نەبۆتەوە یاخود بەرد هەیە لە ناو بۆرییەکاندا یاخود نا.
$چارەسەری ئاوهاتنەوە بە ئازار:$
- چارەسەری کردنی هەوکردن، میکرۆبتێدان یاخود تەسکبوونەوە ئەگەر هەبوون.
- دەرمانی دژە ئازاری ناستیرۆیدی بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازار، دەرمانی خاوکەرەوەی ماسوولکەکانی بۆرییەکانی تۆواو و میزەڕۆ، دەرزی ئاژەنین و ڕاوێژکردنیش بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکان.
- دوای لابردنی تەواوی پرۆستات بە نەشتەرگەری، دوای ئاوهاتنەوە ئازار درووست دەبێت بەڵام چاک دەبێتەوە دوای 12 بۆ 18 مانگ بە بێ چارەسەر.
- ئەگەر فتق هۆکار بوو ئەوا نەشتەرگەری پێویست دەبێت.
- ئەگەر بەردی ناو تۆواو هۆکار بو وە نیشانەی درووست کردبوو ئەوا بەردەکان لادەبرێت بە ڕێگای نازوور. [1]