بەوپێیەی زیاتر لە سەدا 60 ی جەستەی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە، بۆیە زۆر گرنگە مرۆڤ ڕۆژانە نزیکەی 8 پەرداخ ئاو بخواتەوە، چونکە هەبوونی ڕێژەیەکی باشی ئاو زۆر پێویستە بۆ جەستەیەکی تەندرووست و پاراستنی لە وشکبوونەوە.
هەروەک بەگوێرەی بابەتێکی تەندرووستیی کە لە هەژماری فەرمیی وەزارەتی تەندرووستیی گشتیی قەتەر لە پێگەی تویتەردا بڵاوکراوەتەوە، ڕەنگی میز یەکێکە لەو ئاماژانەی دەریدەخات کە جەستە تاچەند پێویستی بە ئاوە.
=KTML_Bold=پەیوەندیی نێوان ڕەنگی میز و ئاو خواردنەوە:=KTML_End=
- ڕەنگی پڕتەقاڵی تۆخ: دەبێت بەخێرایی ئاو بخورێتەوە.
- ڕەنگی زەرد: دەبێت بڕێکی زیاتر ئاو بخورێتەوە.
- ڕەنگی زەردی کاڵ: ئاماژەیەکی باشە و پێیوستە بەردەوام بیت لەسەرخواردنەوەی ئاو.
- لێڵ بوونی ڕەنگی میز بەهۆی بوونی هەوکردن، قوم (رمڵ) یان هەندێ جار کەڕوو دەبێت.
- ڕەنگی شین و سەوز زۆر دەگمەنە و کاتییە و زۆر جار بەهۆی وەرگرتنی دەرمان درووست دەبێت. [1]