شوتی یەکێکە لە میوە هەرە بەتام و بەچێژەکانی وەرزی هاوین، ئەوە جگە لە سوودە پزیشکییەکانیی لە پێشگریکردن لە تێکچوونی گورچیلە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و شێرپەنجە و شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و چەندین سوودی دیکەش.
پێگەی WebMD چەندین سوودی تەندرووستیی شووتی دەستنیشانکردووە کە بریتین لە:
ڕێگرییکردن لە تێکچونی گورچیلە: بەوپێیەی شوتی مادەی پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەى گورچیلە لە ماددە ژەهراوییەکان.
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن: ئەو پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمەی لەناو شوتیدایە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی بەرزە پەستانی خوێن.
ڕێگرییکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجە: شوتی دەوڵەمەندە بە ماددەی لیکۆبین کە پێکهاتەیەکە یارمەتیدەرە لە ڕێگرییکردن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە، بەوپێیەی ماددەی دژە ئۆکسێن و ڤیتامین سی تێدایە.
نەخۆشیی شەکرە: لەبەرئەوەی شوتی لە90٪ی لە ئاو پێکدێت و ڤیتامین و کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمیشی تێدایە، هەربۆیە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی ئەنسۆلین لە لەشدا، بەمەش ڕێژەی شەکر لە خوێندا دادەبەزێت.
نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن: شوتی ئاستی کارکردنی دڵ باشتر دەکات، چونکە ماددەی بێتا کارۆتین و دژە ئۆکسێنەری تێدایە، هەروەها ڕێگریی لەو گرفتانەی دڵ دەکات کە پەیوەندییان بە بەتەمەنداچوون هەیە، جگە لەوەی یارمەتیی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ دەدات، چونکەڤیتامین C و کارۆتین و پۆتاسیۆمی تێدایە، کە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
نەخۆشییەکانی چاو: شوتی لەبەرئەوەی مادەی بێتا کارۆتین و ڤیتامین C و دژە ئۆکسانی تێدایە، بۆیە مرۆڤ لەو نەخۆشییانە دەپارێزێت کە لەگەڵ بەتەمەنداچوون سەرهەڵدەدەن، وەک وشکبوونەوەی چاو.
لاوازی توانای سێکسیی: بەوپێیەی شوتی مادەی دژە ئۆکسێنی تێدایە، بۆیە بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسیی و چارەسەرکردنی لاوازی ڕەپبوونی چوک بەسوودە.
تێکشکاندنی چەورییەکان: شوتی چەورییەکانی جەستە کەمدەکاتەوە، لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر لە ئاوی تێدایە کە وادەکات کەسەکە هەست بەتێریی بکات.
ڕێگرییکردن لە وشکبوونەوەی جەستە: بەوپێیەی شوتی لە سەدا 90ى لە ئاو پێکدێت، هەربۆیە لە وەرزی هاویندا ڕێگریی وشکبوونەوەی جەستە دەکات و پێست بەشێداریی دەهێڵێتەوە و شلەکانی ناو جەستە نوێدەکاتەوە.
[1]